دکلمه های شاهو قادری

دکلمه های شاهو قادری

دکلمه کوردی با صدای شاهو قادری

دکلمه های شاهو قادری

دکلمه کوردی با صدای شاهو قادری

گریانی نیوەشەو

شەوانە ئەو دەمانەی شەو دەگاتە کاتی نیوەی شەو          خەڵک نووست و لە چاوی من کەسەر دیسان ڕەواندی خەو

سکووتێکی بەسام سەرتاسەری ئەم دێیە دادەگرێ          دەڵێی ھەر زیندەوارێکی ھەیە لەو دێیەدا دەمرێ

لە ھیچ لا خشپەیەک نایە، چرای ماڵێکی ناییسێ          بەئەسپایی لە ماڵ دێمە دەرێ دەخوشم وەکوو نیسێ

تەک و تەنیا بەئارامی دەچم بۆ گردەکەی بەر دێ           بەدڵتەنگی و کز و خەمناکی ڕادەکشێم لەسەر بەردێ

دەکەم جا سەیری ئەستێران و ھەڵدەمژم شنەی شەوبا              شەو و بێدەنگی چەند خۆشە، ھەمیشە خۆزگە ھەر شەو با

وەکوو ئاواڵی چاک ئەستێرەکان گوێ ڕادەدێرن بۆم             ھەتا بۆیان بەیان کەم موو بەموو ڕازی دەروونی خۆم

کوڵم ھەڵدەستێ ئەو جارە و لەبەر دەردم دەناڵێنم            ھەتا ئاوری دڵم دەکوژێتەوە ئەسرین دەبارێنم

شەوانە گەر نەکەم ئەو شیوەن و ناڵین و گریانە               دەسووتێنی وجوودم ئاگری ئەم جەرگە بریانە

بەڵێ گریانی نیوەی شەو دەکا ناسۆری دڵ مەرھەم             کوڵ و کۆم دادەمرکێنێ و بەجێ دێڵێ دڵی من خەم

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۱ دی ۹۸ ، ۰۸:۴۵
شاهو قادری

موو ناپسێنم

ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم

لەبەر کەس ئەستەمە سەر دانوێنم

کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا

گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم

***

ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی

بە ھەڵکەوتیش نەھاتم تووشی شادی

دڵم ھێند تەنگە ھەر جێی تۆ دەبێ و بەس

ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی

***

قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی

نەھاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی

لەناو کوردا نەبوو پەیمان شکاندن

لەکوێ فێر بووی گوڵم پەیمان شکێنی؟

***

ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم

دەکەم یادت، بەیادی تۆوە شادم

کە بارگەت بۆ ھەوار تێک نا عەزیزم

شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم

***

شەوانە ھاونیشینی جامی بادەم

بە بادە با پەژارە و غەم بە با دەم

کە دەستی ڕۆژگار بای دا سەری من

سەری شووشەی شەراب وا چاکە بادەم

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۱ دی ۹۸ ، ۰۸:۴۳
شاهو قادری

ئارەزووی فڕین

ژین بە یەخسیری و دیلی بێ کەڵکە          بۆیە لەمێژە لە ژینم تێرم

گوزەران بۆ من لەناو ئەم خەڵکە          سەختە، ناخۆشە، چۆنی ڕابوێرم

***

ھێزم لێ بڕا تاکەی دەربەرم          لەناو مەینەت و دەردی سەرزەمین

ئەوە بەینێکە کەوتۆتە سەرم          بیری ئازادی و ئارەزووی فڕین

***

بەڵام داخەکەم نیمە باڵ و پەڕ          کە بفڕم، بڕۆم خۆم بدەم نەجات

بچمە شوێنێکی لێی نەبێ بەدفەڕ          لەباوەش بگرم نۆبووکی ئاوات

***

ئەی سروە باکەی بەیانی! وەرە          بە شنەشن و پشووی خۆت توندکە

لەسەر ئەو دونیا نەویەم لابەرە          ھەتا دەتوانی ئەمن بڵندکە

***

نانا ھەورەڕەش! ئەوڕۆ نەوی بە          لەو بەرزانەوە وەرە بەرەو خوار

کەم کەمە وەرە ڕێکی زەوی بە          لەسەر پشتی خۆت ئەمن بکە سوار

***

ئەوجار ھەستەوە بڕۆ بەرەو ژوور          مەوێستە ھەتا تەشکی ئاسمان

بمبەرە نیزیک ئاسۆی جوان و سوور          نەجاتم بدە لە کاولی خەمان

 

1949 شیلان ئاوی

 

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۱ دی ۹۸ ، ۰۸:۴۰
شاهو قادری

دکلمه ی کوردی فرمێسکی گەش 

 
قەت لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم               مات و داماو و پەشێو و بێکەس و چارەڕەشم
سەردەمێک ئاوارە بووم و ماوەیێکیش دەسبەسەر               نەمدی ڕووی ئاسوودەیی، ھەر تووشی گێرە و قەڕقەشم
دابی کوردی وایە، کەس لاگیری لێقەوماو نییە               بۆچی سەرکۆنەی بکەم لێم زیزە یاری مەھوەشم؟
تیغی بێ مەیلی و جەفای ئەو نازەنینە دڵڕەقە                  جەرگی لەت کردم بەجارێک ئەنجنیویە سینەشم
کوشتمی و شەش خانی ئوممێدی لەمن گرتن حەریف               مۆرە ھەڵداوێم و بێھوودە بەھیوای دووشەشم
نابینی زەردە لەسەر لێوی کەسێ لەم شارەدا                          گەر خەم و دەردی دڵی خۆمیان بەسەردا دابەشم
خۆشەویستی گۆشەکەی تەنیایی ھەر ئەژنۆکەمە                  بۆیە ڕۆژ و شەو وەھا گرتوومەتە نێو باوەشم
نایەڵێ دوژمن بەڕەنگە زەردەکەی من پێکەنێ                   تا دەمی مردن ئەمن مەمنوونی فرمێسکی گەشم
شاعیرێکی ڕاست و یەکڕووم و فیداکار و نەبەز                  کوردە موحتاجی محەک نیم زێڕی بێ غەلل و غەشم 

 

 

 

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۲۹ ارديبهشت ۹۸ ، ۱۰:۴۲
شاهو قادری

آهنگ کوچ ار سنا برزنجی

 

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۲۵ ارديبهشت ۹۸ ، ۰۹:۰۳
شاهو قادری

****دانلود آهنگ سنا برزنجی یا سنا برزنجه****

              روی متن بالا کلیک کنید

دانلود آهنگ سنا برزنجی

سنا برزنجی

ثنا برزنجه

ثنا برزنجی

سه نا به رزه نجی

سەنا بەرزنجە

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۲۷ فروردين ۹۸ ، ۱۵:۴۵
شاهو قادری

 ****   گورانی مجلسی ماموستا محمد تاهو  ****

ناردراوی کاک فرهاد خانباغی

۰ نظر موافقین ۱ مخالفین ۰ ۲۴ مهر ۹۷ ، ۰۹:۱۴
شاهو قادری

ژیان نامە مامۆستا پیره‌مێرد

پیره‌مێرد چ پۆستێکی‌ باڵای‌ هه‌بوو؟
پیره‌مێرد ناوی‌ تۆفیق کوڕی‌ مه‌حمود ئاغای‌ کوڕی‌ هه‌مزه‌ ئاغای‌ مه‌سره‌فه‌، ساڵی 1867 له ‌گه‌ڕه‌کی‌ (گۆیژه‌)ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ له ‌دایک بووه.
پیره‌مێرد هاوشێوه‌ی‌ شاعیران، حاجی‌ قادری‌ کۆیی‌، نالی‌، مه‌حوی‌، مه‌وله‌وی ‌‌و زێوه‌ر، شار و مزگه‌وته‌کانی‌ کوردستانی‌ کردووه‌ و بۆ ماوەیەک لە هەر شوێنێکدا ماوەتەوە.
له‌به‌ر لێهاتوویی‌‌ و بوونی‌ توانایه‌کی‌ باش له‌ ڕووی‌ به‌ڕێوه‌بردن ‌و نووسین ‌و ڕۆشنبیرییه‌وه‌، ڕۆژی 1899/9/14 به‌فه‌رمانێکی‌ سوڵتان عه‌بدولحه‌مید سوڵتانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌، پیره‌مێرد کرا به ‌ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ شاری‌ ئیستانبوڵ، له‌ هه‌مان کاتدا پله‌ی‌ به‌گیشی‌ پێده‌بەخشرێت، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هۆی‌ عیزه‌ت پاشاوه‌، پیره‌مێرد ده‌چێته‌ قوتابخانه‌ی‌ یاسا و بڕوانامه‌ی‌ یاساناسی‌ وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له‌ساڵی‌ 1908دا به‌شداری کردنی‌ پیره‌مێرد له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئه‌و شاره‌ مه‌رجدار ده‌کرێت، دواتر ئه‌نجومه‌نه‌که‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و پپره‌مێرد خۆی‌ به‌کاری‌ پارێزه‌ری ‌‌و ده‌رهێنانی‌ گۆڤار و ڕۆژنامه‌وه‌ سه‌رقاڵکرد.
۰ نظر موافقین ۱ مخالفین ۰ ۲۲ مهر ۹۷ ، ۱۲:۳۳
شاهو قادری

ماموستا هیمن

ماموستا (استاد) محمدامین شیخ الاسلامی موکری متخلص به "هیمن موکریانی" فرزند سید حسن شیخ الاسلامی مکری در سال 1300 شمسی در خانواده دین دار و سرشناس در روستای شیلان آباد، از توابع مهاباد دیده به جهان گشود. ایشان پس از یادگیری قرآن مجید و کتب مقدماتی فارسی و عربی در نزد پدر، به مهاباد رفت و مدت 4 سال در خانقاه جد مادریش شیخ یوسف برهان به کسب علوم دینی پرداخت. ایشان همچنین به مدت چند سال نزد ماموستا ملا احمد فوزی به تحصیل علم و ادبیات کردی پرداخته و به یکی از مروجان زبان کردی تبدیل شدند. استعداد، ذوق شاعری و درک شرایط اجتماعی آن زمان جامعه کرد ماموستا هیمن به حدی بود که از طرف اهل ادب به ایشان لقب"شاعر وطنی" داده بودند. ایشان در سال 1323 شمسی به عضویت شورای نویسندگان نشریه "نیشتمان" درآمدند و به طور رسمی همکاری با مجلات کردی منتشر شده را از آن زمان آغاز کردند و تا اواخر زندگیشان نیز همچنین این همکاری را ادامه دادند، از جمله مشهورترین این مجلات، مجله" سروه" بود که به زبان کردی در شهر ارومیه چاپ و توزیع می شد. 
هم اکنون در مهاباد از ایشان خانه مسکونی به یادگار مانده است که چند سال قبل(اسفند 1391) با همت شورا و شهردار وقت مهاباد از عروس ایشان خریداری و در تاریخ 6/6/1392 رسما به موزه مفاخر فرهنگی هنری مهاباد تبدیل شد. همچنان که مشاهده می شود زندگی آدم های بزرگ با مرگ ایشان پایان نمی یابد، بلکه میراثی جاودان برای آیندگان به جا می گذارند؛ نمونه عینی و ملموس این امر بعد از مرگ هنرمند و شاعر نامدار کوردستانی(استاد هیمن) قابل مشاهده بوده که خانه ایشان به مامن و پناهگاهی امن برای حفظ آثار و نوشته های دیگر مفاخر و هنرمندان مهاباد تبدیل شده است. این موزه دارای 4 گالری اصلی(ماموستا هیمن، ماموستا هه ژار، محمد قاضی و محمد ماملی) و 6 ویترین کوچک و متوسط همراه با اتاق آرشیو و اسناد است که به همت و همکاری خانواده های این عزیزان و دوستداران فرهنگ و هنر کوردی جمع آوری و تنظیم شده است. 
 لازم به ذکر است که شخص ماموستا هیمن به سبب شرایط کاری و... مدت زمان زیادی در این خانه اقامت نداشته اند؛ ولی هم عایشه خانم همسرشان و هم صلاح الدین شیخ الاسلامی موکری فرزندشان در این خانه دار فانی را وداع گفته اند. 
از مهمترین و ارزشمندترین آثار ماموستا هیمن می توان به" دیوان شعر تاریک و رون"، شعر "ناله جودایی"، مجموعه مقالات و اشعار"پاشه روک"،"بازنویسی تحفه مظفریه از رسم الخط لاتینی به کردی"، "قه لای ده م ده م"، "شازاده و گه دا" و "هه واری خالی" اشاره کرد. 
ماموستا محمدامین شیخ الاسلامی موکری (هیمن) در شب 28 فروردین 1365 هجری_شمسی در سن 65 سالگی بر اثر عارضه سکته قلبی به دیار باقی شتافتند.
ماموستا هیمن
۰ نظر موافقین ۱ مخالفین ۰ ۱۴ مهر ۹۷ ، ۰۹:۱۱
شاهو قادری

بلوێری شوان

هۆنراوە: سەید محەمەد ئەمین شێخولئیسلامی به ناسناوی هێمن
خوێندنەوە: شاهۆ قادری
 
بلویری شوان

نیوەشەوە، دنیا خامۆش

دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش

ئاهەنگێکی گیان پەروەرە

شادی هێنە، خەفەت بەرە

ئاهەنگێکی دڵنەوازە

تارە؟ یۆڵۆنە؟ یا سازە؟

نا...نا... ئاهەنگی بلوێرە

جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە

هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە

کە بەو مانگەشەوە جوانە

دانیشتووی لە ڕژد و هەڵدێر

پەنجە دەبزێوی لە بلوێر

دەگەڵ تەبیعەت هاودەمی

شادی، بە کەیفی، بێ خەمی

ئاغاش بە نۆکەر ناگری

وەک من لە داخا نامری

وەرە شوانە هەموو شەوێ

نیوەشەوێ، کاتی خەوێ

لەو کێو و نواڵە زەنوێرە

تێ تووڕێنە لەو بلوێرە

لە سەر ترۆپکی ئەو کێوە

پەنجە لە بلوێر ببزێوە

با کێوەکە دەنگ داتەوە

شاعیریش خەو بیباتەوە

۰ نظر موافقین ۲ مخالفین ۰ ۳۰ ارديبهشت ۹۷ ، ۱۳:۴۰
شاهو قادری