دکلمه های شاهو قادری

دکلمه های شاهو قادری

دکلمه کوردی با صدای شاهو قادری

دکلمه های شاهو قادری

دکلمه کوردی با صدای شاهو قادری

مامۆستا پیرەمێرد

يكشنبه, ۲۲ مهر ۱۳۹۷، ۱۲:۳۳ ب.ظ

ژیان نامە مامۆستا پیره‌مێرد

پیره‌مێرد چ پۆستێکی‌ باڵای‌ هه‌بوو؟
پیره‌مێرد ناوی‌ تۆفیق کوڕی‌ مه‌حمود ئاغای‌ کوڕی‌ هه‌مزه‌ ئاغای‌ مه‌سره‌فه‌، ساڵی 1867 له ‌گه‌ڕه‌کی‌ (گۆیژه‌)ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ له ‌دایک بووه.
پیره‌مێرد هاوشێوه‌ی‌ شاعیران، حاجی‌ قادری‌ کۆیی‌، نالی‌، مه‌حوی‌، مه‌وله‌وی ‌‌و زێوه‌ر، شار و مزگه‌وته‌کانی‌ کوردستانی‌ کردووه‌ و بۆ ماوەیەک لە هەر شوێنێکدا ماوەتەوە.
له‌به‌ر لێهاتوویی‌‌ و بوونی‌ توانایه‌کی‌ باش له‌ ڕووی‌ به‌ڕێوه‌بردن ‌و نووسین ‌و ڕۆشنبیرییه‌وه‌، ڕۆژی 1899/9/14 به‌فه‌رمانێکی‌ سوڵتان عه‌بدولحه‌مید سوڵتانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عوسمانی‌، پیره‌مێرد کرا به ‌ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ شاری‌ ئیستانبوڵ، له‌ هه‌مان کاتدا پله‌ی‌ به‌گیشی‌ پێده‌بەخشرێت، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هۆی‌ عیزه‌ت پاشاوه‌، پیره‌مێرد ده‌چێته‌ قوتابخانه‌ی‌ یاسا و بڕوانامه‌ی‌ یاساناسی‌ وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له‌ساڵی‌ 1908دا به‌شداری کردنی‌ پیره‌مێرد له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ باڵای‌ ئه‌و شاره‌ مه‌رجدار ده‌کرێت، دواتر ئه‌نجومه‌نه‌که‌ هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و پپره‌مێرد خۆی‌ به‌کاری‌ پارێزه‌ری ‌‌و ده‌رهێنانی‌ گۆڤار و ڕۆژنامه‌وه‌ سه‌رقاڵکرد.

له‌ماوه‌ی‌ ته‌مه‌نیدا بۆ زۆرێک له‌ڕۆژنامه‌ و گۆڤار به‌زمانه‌کانی‌ فارسی ‌‌و تورکی‌ هه‌ڵبه‌ست‌ و په‌خشانی‌ ناردووه‌ .
پیره‌مێرد له ‌نووسینی‌ فارسیشدا ده‌ستێکی‌ باڵای‌ هه‌بووه‌، هه‌ر له‌سه‌رده‌می‌ عوسمانییه‌کاندا و له‌ساڵی‌ 1909دا کراوه‌ به ‌سه‌رۆکی‌ شارۆچکه‌ی‌ جۆله‌مێرگ، دوای‌ نۆ ساڵ ده‌کرێته‌ لێپرسراوی‌ ئه‌ماسیه‌.
پیرەمێرد زۆربەی تەمەنی لە تورکیا بەسەربردووە ،
پاش ماوه‌یه‌کی‌ دوور و درێژ، خۆشه‌ویستی‌ نیشتمان ڕاپێچی‌ کوردستانی‌ ده‌کاته‌وه ‌و ژنه‌که‌ی ‌‌و دوو منداڵه‌که‌ی‌ به ‌جێ ده‌هێڵێت ‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کوردستان، دواتر له‌ساڵی‌ 1926دا شاره‌وانی‌ سلێمانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ ژیان بڵاوده‌کاته‌وه ‌و پیره‌مێردیش ده‌کرێته‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ ڕۆژنامه‌که‌.
پیرەمێرد هەر کۆڵ نادات و ڕۆژنامه‌ی‌ ژینیش بڵاو ده‌کاته‌وه‌، پاشان چاپخانه‌ی‌ ژینیشی‌ دامه‌زراندووه‌.
پیره‌مێرد تا دواساته‌کانی‌ ژیانی‌ به‌کاری‌ ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌وه‌
سه‌رقاڵ بووه‌، تا ئه‌و کاته‌ی‌ له‌ 19ی‌ حوزه‌یرانی‌ ساڵی‌ 1950دا له‌شاری‌ سلێمانی‌ کۆچی‌ دوایی‌ کردووه‌. له‌سه‌ر خواستی‌ خۆی‌ له‌ گردی‌ مامه‌یاره‌ به‌خاک سپێردراوه‌.

نظرات  (۰)

هیچ نظری هنوز ثبت نشده است

ارسال نظر

ارسال نظر آزاد است، اما اگر قبلا در بیان ثبت نام کرده اید می توانید ابتدا وارد شوید.
شما میتوانید از این تگهای html استفاده کنید:
<b> یا <strong>، <em> یا <i>، <u>، <strike> یا <s>، <sup>، <sub>، <blockquote>، <code>، <pre>، <hr>، <br>، <p>، <a href="" title="">، <span style="">، <div align="">
تجدید کد امنیتی