دکلمه های شاهو قادری

دکلمه های شاهو قادری

دکلمه کوردی با صدای شاهو قادری

دکلمه های شاهو قادری

دکلمه کوردی با صدای شاهو قادری

۱ مطلب با کلمه‌ی کلیدی «ئارەزووی فڕین» ثبت شده است

ئارەزووی فڕین

ژین بە یەخسیری و دیلی بێ کەڵکە          بۆیە لەمێژە لە ژینم تێرم

گوزەران بۆ من لەناو ئەم خەڵکە          سەختە، ناخۆشە، چۆنی ڕابوێرم

***

ھێزم لێ بڕا تاکەی دەربەرم          لەناو مەینەت و دەردی سەرزەمین

ئەوە بەینێکە کەوتۆتە سەرم          بیری ئازادی و ئارەزووی فڕین

***

بەڵام داخەکەم نیمە باڵ و پەڕ          کە بفڕم، بڕۆم خۆم بدەم نەجات

بچمە شوێنێکی لێی نەبێ بەدفەڕ          لەباوەش بگرم نۆبووکی ئاوات

***

ئەی سروە باکەی بەیانی! وەرە          بە شنەشن و پشووی خۆت توندکە

لەسەر ئەو دونیا نەویەم لابەرە          ھەتا دەتوانی ئەمن بڵندکە

***

نانا ھەورەڕەش! ئەوڕۆ نەوی بە          لەو بەرزانەوە وەرە بەرەو خوار

کەم کەمە وەرە ڕێکی زەوی بە          لەسەر پشتی خۆت ئەمن بکە سوار

***

ئەوجار ھەستەوە بڕۆ بەرەو ژوور          مەوێستە ھەتا تەشکی ئاسمان

بمبەرە نیزیک ئاسۆی جوان و سوور          نەجاتم بدە لە کاولی خەمان

 

1949 شیلان ئاوی

 

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۱۱ دی ۹۸ ، ۰۸:۴۰
شاهو قادری