دکلمه های شاهو قادری

دکلمه های شاهو قادری

دکلمه کوردی با صدای شاهو قادری

دکلمه های شاهو قادری

دکلمه کوردی با صدای شاهو قادری

۴ مطلب با کلمه‌ی کلیدی «دکلمه ی کوردی» ثبت شده است

دکلمه ی کوردی فرمێسکی گەش 

 
قەت لە دنیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم               مات و داماو و پەشێو و بێکەس و چارەڕەشم
سەردەمێک ئاوارە بووم و ماوەیێکیش دەسبەسەر               نەمدی ڕووی ئاسوودەیی، ھەر تووشی گێرە و قەڕقەشم
دابی کوردی وایە، کەس لاگیری لێقەوماو نییە               بۆچی سەرکۆنەی بکەم لێم زیزە یاری مەھوەشم؟
تیغی بێ مەیلی و جەفای ئەو نازەنینە دڵڕەقە                  جەرگی لەت کردم بەجارێک ئەنجنیویە سینەشم
کوشتمی و شەش خانی ئوممێدی لەمن گرتن حەریف               مۆرە ھەڵداوێم و بێھوودە بەھیوای دووشەشم
نابینی زەردە لەسەر لێوی کەسێ لەم شارەدا                          گەر خەم و دەردی دڵی خۆمیان بەسەردا دابەشم
خۆشەویستی گۆشەکەی تەنیایی ھەر ئەژنۆکەمە                  بۆیە ڕۆژ و شەو وەھا گرتوومەتە نێو باوەشم
نایەڵێ دوژمن بەڕەنگە زەردەکەی من پێکەنێ                   تا دەمی مردن ئەمن مەمنوونی فرمێسکی گەشم
شاعیرێکی ڕاست و یەکڕووم و فیداکار و نەبەز                  کوردە موحتاجی محەک نیم زێڕی بێ غەلل و غەشم 

 

 

 

۰ نظر موافقین ۰ مخالفین ۰ ۲۹ ارديبهشت ۹۸ ، ۱۰:۴۲
شاهو قادری

بلوێری شوان

هۆنراوە: سەید محەمەد ئەمین شێخولئیسلامی به ناسناوی هێمن
خوێندنەوە: شاهۆ قادری
 
بلویری شوان

نیوەشەوە، دنیا خامۆش

دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش

ئاهەنگێکی گیان پەروەرە

شادی هێنە، خەفەت بەرە

ئاهەنگێکی دڵنەوازە

تارە؟ یۆڵۆنە؟ یا سازە؟

نا...نا... ئاهەنگی بلوێرە

جا وەرە گوێی بۆ ڕادێرە

هەزار خۆزگەم بە خۆت شوانە

کە بەو مانگەشەوە جوانە

دانیشتووی لە ڕژد و هەڵدێر

پەنجە دەبزێوی لە بلوێر

دەگەڵ تەبیعەت هاودەمی

شادی، بە کەیفی، بێ خەمی

ئاغاش بە نۆکەر ناگری

وەک من لە داخا نامری

وەرە شوانە هەموو شەوێ

نیوەشەوێ، کاتی خەوێ

لەو کێو و نواڵە زەنوێرە

تێ تووڕێنە لەو بلوێرە

لە سەر ترۆپکی ئەو کێوە

پەنجە لە بلوێر ببزێوە

با کێوەکە دەنگ داتەوە

شاعیریش خەو بیباتەوە

۰ نظر موافقین ۲ مخالفین ۰ ۳۰ ارديبهشت ۹۷ ، ۱۳:۴۰
شاهو قادری

ناڵەی هەڵۆ...
وەرگێڕاوی شێعری: (از ماست که بر ماست) 
هۆنراوە: عەبدولباقی ئاهی 
خوێندنەوە: شاهۆ قادری

 


 

" ناڵە ی هەڵۆ "

 

دای لە شا باڵ بە لە خۆبایی هەڵۆ

بە هەوی ڕاو گوڕی بردە کەژ و کۆ

هەرەتی جوانی بو متمانە بە خۆ

لێی دەدا باڵی لە هەوران بە شکۆ

شاکە ژێر باڵی منە بەرزو نەوی

شەڕگە ڕمبازی منە ڕۆژ و شەوی

شوێنەزام دوندو کەلی رژد و چڕە

کژی ساڵێ بڕم بە زەبر و بڕە

شریخەی هەورێ وەکو تۆپ دەخوشێ

گوڕی هاڕەی منە ڕێکی دەکوشێ

من هەڵۆ وەک کەوی کەەو ڕاو کەوە نیم

مل کەچی هۆزی مەلان بێ رەهە نیم

چڕو بستو دەڤەری ڕاوی منە

خوستی مار و مێرو ژێر چاوی منە

ئاژەڵ و ئاوژی و مەلانی ئاسمان

هۆی زراو تۆقێنە بۆ وان هۆزمان

زۆر بەسەر خۆی هەلگوتو فیزی دەکرد

ژینی نەبڕاوەی لەسەر دا سەر دەبرد

بێ خەبەر دەستی قەزا کاری دەکا

تاکو سەر ناباتە سەر زاری دەکا

لەنەکاو کەوتە بەری بۆ سەتەزی

تیری ڕاوچی کەوتە لا باڵی بەزی

ڕەتی برد لاوە هەڵۆ کەوتە نشێو

ژینی کورتی هاتە بەر چاو مەلی کێو

سەری سوڕ ما کە چ بو توندو بە قەو

لەشیپێکی و لە زەوی گەییە بە ئەو

گەوزی خێسەی دایە زامی که چ بو

جگە دارو کوتە ئاسنێ چ نەبو

ڕاپەڕین و گوڕ و ئەو تینە ئەدی

بەرهەمی چی بو ئەوا هاتە بەدی

ورد بووە لێی پەڕی خۆی دی بنی تیر

پڕ دڵی پڕ لە خۆیی کەتە بیر

پەڕی باڵم نەوەری با نەدەچو

سەر لکی تیر شەقی باڵم نەدەبو

لایقی خۆ کرده کۆچو سەفەرە

ڕێگەیی مەرگ و نەمانی لەبەرە

خۆی نەکا خۆڵ سەر سەری خۆی مامرێ

کەس نیە بیکاتە سەر بۆی ناکرێ

هەڵگەڕا ڕەنگی بەهاری ڕو زەرد 

تەرەدوا بو لە کەژو کێو و هەرد

دوا هەناسە وای دەسرکاندن بە سۆ

قەلشێ نابا دار نەبێ هۆرە لە خۆ

 

                                                                       " عبدالباقی ئاهی "

۰ نظر موافقین ۲ مخالفین ۰ ۳۰ ارديبهشت ۹۷ ، ۱۱:۴۶
شاهو قادری

هۆنراوەی بووکه چینی لە کتێبی کەژاوەی دڵ بەرهەمی تێکۆشانی ئەدەبی ناسر ئاغابرا 

هۆنراوە: ناسر ئاغابرا  به ناسناوی ژاکاو
خوێندنەوە: شاهۆ قادری

 

 

دلداره که م

ئه ی جوان کیله نازداره که م

له و روژه وه ئاواتت بوته میوانم

هه ر خه ریکم نیوت بکه م به قافیه بو شا به یتی شیعره کانم

به لام کاتی پیتیکی نیوت ده نوسم

ده سته کانم هه لده له رزن

به شه رمه وه سر پنجه کانم ده ته زن

له شیعر دا له جیی نیوی تو نوسیومه

"بووکه چینی"

له به ر جوانی و به نرخی و ناسک و ره نگینی

تو ئاواتیکی دوره ده ستی زیرینی

به زولفه کانه ت سی داره ی

به چاوه کانت گومیکی مه ند و شینی

به بزه ی لیوانت خونچه ی

به بالا شا ژنیکی ره زا شیرینی

p>له هه ستم دا شیله ی شیعریکی پیروزی

له دلم دا ئه وینیکی ئاگرینی

به بروای من بو هزار مه م خاتو و زینی

بو هزار فه رهاد شیرینی

" بووکه چینی "

۰ نظر موافقین ۲ مخالفین ۰ ۲۹ ارديبهشت ۹۷ ، ۱۶:۴۷
شاهو قادری